سەرۆك بارزانی گەیشتە دووکان و لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی کۆدەبێتەوە

سەرۆك بارزانی گەیشتە دووکان و لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی کۆدەبێتەوە
کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری عێراق بەڕێوە دەچێت.



لە ماڵی مام جەلال لە هاوینەهەواری دووکان، کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەی سیاسیی پارتی و یەکێتی بەڕێوە دەچێت و کەمێک لەمەوبەر مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە یاوەریی مەسروور بارزانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتنە شوێنی کۆبوونەوەکە.



بڕیارە لەو کۆبوونەوەیەدا هەریەک لە (فوئاد مەعسوم، کۆسرەت ڕەسول عەلی، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، مەلا بەختیار و بەرپرسانی باڵای یەکێتی) لە لایەک و نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی و چەند ئەندامێکی دیکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی بەشدار بن.



لە کۆبوونەوەکەدا پرسی هەڕەشەکانی حەشدی شەعبی بەرامبەر بە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان تاوتوێ دەکرێت، جگە لە گفتوگۆکردن لەبارەی چەند پرسێکی دیکەی پەیوەندیدار بە ڕەوشی هەرێمی کوردستان.



باسنیوز
Top