په‌رله‌مانتارێكی عه‌ره‌ب بەرگری لە كوردستان دەكات
میسال ئالووسی سه‌رۆكی كوتله‌ی (هاوپه‌پمانی مه‌ده‌نی) له په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند به داخه‌وه ئه‌وانه‌ی له حكوومه‌تی ناوه‌ند سیاسه‌ت ده‌كه‌ن، زۆر سه‌رسه‌ختانه و دڵڕه‌قانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێشه‌كان ده‌كه‌ن.
ئالووسی گوتی ئه‌وه‌ی سیاسه‌تێكی راسته‌قینه بكات ئه‌وا ده‌توانێت زاڵ بێت به‌سه‌ر كێشه‌كاندا، به‌ڵام ئه‌مه له حكومه‌تی عێراقدا نابینرێ و ته‌نها كاری به‌رپه‌رسانی به‌غدا بووه‌ته ئاڵۆزكردنی كێشه‌كان.
هه‌روه‌ها ئالووسی سه‌رسڕمانی خۆی نیشان داوه له به‌شێك له كاربه‌ده‌ستانی به‌غدا، چونكه له‌لایه‌كەوە باسی نیشتمانپه‌روه‌ری ده‌كه‌ن، له‌لایه‌كی دیكه‌ش ڕێگه به هاتنه ناوه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته دراوسێكان ده‌ده‌ن بۆ عێراق .
bas news-
