20 ھەزار چەکداری عەرەب ئامادەن پارێزگاری لە ھەرێمی کوردستان بکەن

20 ھەزار چەکداری عەرەب ئامادەن پارێزگاری لە ھەرێمی کوردستان بکەن
گوتەبێژی ھۆزەکانی دەشتی نەینەوا، ئاماژە بەوە دەدات کە نزیکەی 20 ھەزار چەکداری عەرەب خۆیان ئامادەکردووە کە پارێزگاری لە سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان بکەن.



ئەمڕۆ شەممە 14/10/2017، موزاحیم ئەلحویت، گوتەبێژی ھۆزەکانی دەشتی نەینەوا، بە ماڵپەری (بەغداد ئەلیوم)ی راگەیاندووە: "ئەو ناوچە عەرەبییانەی کە لە سنووری ھەرێمی کوردستانن، نزیکەی 20 ھەزار چەکداریان ئامادە کردووە بۆ ھەر ھێرشێکی نەخوازراوە بۆ سەر ھەرێمی کوردستان".



گوتەبێژە ھۆزە عەرەبەکانی دەشتی نەینەوا، ئەوەشی خستووەتەڕوو: "ھێزە چەکدارە عەرەبییەکان پرچەک کراون و خاوەن ھەموو جورە چەکێکن، لە چەکی قورسە تاوە چەکی سووک، ھەر بۆیە شان بەشانی برا پێشمەرگەکانمان لە شەنگالەوە تا کەرکووک لە سنوورەکانی پێشوەین پارێزگاری لە خاکی کوردستان دەکەین".
bas news-
Top