له‌باره‌ى پێدانى ڤیزه‌ى وڵاتى كه‌نه‌داوه به هاووڵاتیان هۆشدارى ده‌درێت
ئاری جه‌لال، سه‌رپه‌رشتیاری فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق له لێدوانێكدا ى ڕاگه‌یاند: "به‌پێى زانیاریه‌كانمان ماوه‌یه‌كه چه‌ند كه‌سێك له شێوه‌ى باند و كۆمپانیا له هه‌ندێ ناوچه‌ى هه‌رێمى كوردستان په‌یدابوون به‌ناوی ده‌رهێنانی ڤیزای كه‌نه‌دیه‌وه پاره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیان وه‌رده‌گرن و كارى ساخته‌كاری ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتیشى: "ئه‌و كه‌سانه په‌یج و ئه‌كاونتى تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنى هاووڵاتیان به‌كار ده‌هێنن و چه‌ند به‌ڵگه و ئیشێكى ساخته‌ى لێ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رنجى گه‌نجان و هاوولاتیان بۆ كارى خۆیان ڕابكێشن".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه به‌پێى ئه‌و به‌ڵگانه‌ى له‌به‌ر ده‌ستیاندایه، ئه‌و كۆمپانیا و گروپ و باندانه فێڵیان له چه‌ند كه‌سێك كردووه و دواى ئاگاداركردنه‌وه‌یان، زانیاری‌یان داوه‌ته پۆلیس، گوتیشی: "تا ئێستا له سنوورى پارێزگاى سلێمانى چه‌ند كه‌سێكیان لێده‌ستگیر كراوه".
bas news-
