بۆ ماوه‌ى سێ ڕۆژ چه‌ندین گه‌ڕه‌كى سلێمانى بێ ئاو ده‌بن
به‌هۆى كاركردن له بۆڕى سه‌ره‌كى ئاوى خواردنه‌وه‌یاندا، بۆ ماوه‌ى 3 ڕۆژ ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌كى ناو شارى سلێمانى بێ ئاو ده‌بن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى سلێمانیش داوایه‌ك ئاراسته‌ى دانیشتووانى شاره‌كه ده‌كات.
ئامانج جه‌لال، لێپرسراى ڕاگه‌یاندنى ئاوى سلێمانى ڕاگه‌یاند: "به‌هۆی كاری چاكردن و گۆڕینی بۆری ئاوى گردی جۆگه ، بۆ ماوه‌ی ۳ ڕۆژ واته له سبه‌ینێوه ( یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه و سێشه‌ممه) ئاو نادرێته هه‌ریه‌ك له گه‌ڕه‌كه‌كانی كه ده‌كه‌ونه سه‌ر ئه‌و هێڵه".
گه‌ڕه‌كه‌كان كه بێ ئاو ده‌بن بریتین له : (گردی جۆگه ، گرده‌گڕوێ، گه‌ڕه‌كه‌كانی خه‌بات ،حاجی ئاوا ، سه‌یوان ، مامه‌یاره، رۆژهه‌ڵات، هه‌واره‌به‌رزه، گۆیژه ، ئازادی ، ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ، ئیسكان، توی مه‌لیك ، ئه‌زمڕ ، هه‌واری تازه ، سه‌ر شاقام ، چوارباخ ، عه‌قاری ، وه‌یس ، شێخان ، كانێسكان ، ده‌رگه‌زین مامۆستایان ، قازی محه‌مه‌د ، سلێمانی تازه ).
لێپرسراى ڕاگه‌یاندنى ئاوى سلێمانى داواى له دانیشتووانى ئه‌و گه‌ڕه‌كانه كرد، كه له‌و سێ ڕۆژه‌دا و تا چاككردنى گرفته‌كه، ئاو كه‌متر خه‌رج بكه‌ن.
bas news-
