مهرزی نێودهوڵهتی پهروێزخان ژمارهیهك ههلی كار ڕادهگهیهنێت
لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان، ژمارەیەك هەلی كار بۆ چەند پسپۆڕییەك رادەگەیەندرێت.
بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگهی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان،له ڕاگهیهنراوێكدا كه وێنهیهكی نێردراوه ئاشكرای كردووه كه كۆمپانیای لۆكس ئەجنسی بۆ پڕۆژەی پێوانەسازی و كۆنتڕۆڵی جۆری لەمەرزی پەروێزخان، پێویستی بەدەسهتی كار هەیە لەچەند پسپۆڕییهكدا، كە بریتین لە(زانستی كیمیا، بایۆلۆجی، زانستی فیزیا، ئای تی، كارگێڕی).
لئاماژه به ئهوهش دراوه كه ئەو كەسانەی كە پسپۆڕییان لەو بوارانەدایە هەیە، دەتوانن لە سبهی یەكشەمە(15-10-2017)هوه تا رۆژی چوارشەمە(18-10-2017) سەردانی بەرێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان/ بەشی پەیوەندیەكان بكەن بەمەبەستی وەرگرتن و پڕكردنەوەی فۆرم، لەكاتژمێر 10ی بەیانیەوە فۆرم دابەشكردن دەستپێدەكات و هەمان ڕۆژ فۆرمەكان وەردەگیرێنەوە.
bas news-
