هێمن هه‌ورامی: نامه‌كه‌ی تیله‌رسۆن ته‌نیا ڕه‌شنووس بووه نه‌ك نامه‌یه‌كی فه‌رمی
ژماره‌یه‌ك ده‌زگای ڕاگه‌یاندن نامه‌یه‌كی ریكس تیله‌رسۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی باسی پرسی دواخستنی ڕیفراندۆم و گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر به‌غدا ده‌كات و به‌رپرسێكی باڵای هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ڵێ ئه‌و نامه‌یه ته‌نیا ڕه‌شنووس بووه نه‌ك نامه‌یه‌كی فه‌رمی.
هێمن هه‌ورامی،بەرپرسی کاروباری سیاسی و پەیوەندییە گشتییەکانی مەکتەبی سەرۆک بارزانی له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له پرۆگرامێكی (كوردستان24) ڕایگه‌یاند: "ئه‌و نامه‌یه‌ی تیله‌رسۆن ته‌نیا ڕه‌شنووسه و نامه‌ی فه‌رمی نییه واتا نامه‌یه‌ك نییه به‌فه‌رمی نێردرابێ".
ڕوونیشیكرده‌وه كه ڕۆژێك پێش ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ڕیفراندۆم سه‌رجه‌م حزبه‌كانی به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه له ناوه‌ڕۆكی ئه‌و ڕه‌شنووسه ئاگادار كراونه‌ته‌وه.
گوتیشی: "بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ئاگاداری ئه‌و ڕه‌شنووسه بووه چونكه برێت ماكگۆرك سه‌ردانی ئه‌وانیشی كرد و ناوه‌ڕۆكی ڕه‌شنووسه‌كه‌ی پێڕاگه‌یاندن".
هه‌ورامی ڕاشیگه‌یاند كه ئه‌وه‌ی ئێستا عێراق ده‌یكات ئه‌گه‌ر ریفراندۆمیش نه‌كرابا هه‌ر ده‌یكرد و زیاتر گوتی: "ئه‌گه‌ر ڕیفراندۆممان نه‌كردبا كاره‌سات ده‌بوو چونكه به ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان پارێزرا".
جه‌ختیشیكرده‌وه كه هیچ كه‌س و هێزێك ناتوانێ ئه‌نجامی ڕیفراندۆم ڕه‌ت بكاته‌وه.
bas news-
