هێشتا دۆخی خورماتوو ئاسایی نەبووەتەوە
عەقید (کاوە مەلاپەروێز) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "شەوی رابردوو چەکدارانی حەشدیشەعبی دەستیان بە تەقە کرد بە ئاراستەی ناوچە کوردیەکان لە قەزای خورماتوو و، کوردیش ناچار بوون وەڵامیان بدەنەوە. خۆی تەقەکردنەکە تاوەکو ئێستا بەردەوامی ھەیە و ھێشتا دۆخی قەزاکە ئارام نەبووەتەوە، بەڵام ئەوە ڕاستییەکە کە تەقەکردنەکە سەرەتا لەلایەن حەدشی شەعبییەوە دەستی پێکردووە."
بەگوتەی بەڕێوبەری ئاسایشی خورماتوو لەبارەی تەقەکانەوە گوتی، تاوەکو ئێستا بەھۆی ئەو تەقەکردنەوە بریندار و کوژراو بووە.
گوتیشی، ھێزە ئەمنییەکان لەو شەرەتەقەیەدا وەڵامیان هەبووە و ھێزی پێشمەرگە تێکەڵ نەبووە.
kdp-
