١٠٤٥ قوتابیی کەرکووک، جانتا و پێداویستیی خوێندنیان پێشکەش کرا

١٠٤٥ قوتابیی کەرکووک، جانتا و پێداویستیی خوێندنیان پێشکەش کرا
١٠٤٥ قوتابیی ١٤ قوتابخانەی بنەڕەتیی پەروەردەی کەرکووک، لە لایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە جانتا و پێداویستیی خوێندنیان بەسەردا دابەش کرا.

ڕۆژی پێنجشەممە ١٢/١٠/٢٠١٧، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی هەڵمەتی هاوکارییەکانی بۆ قوتابیانی بنەڕەتی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان، چالاکییەکی بەرین بۆ قوتابیانی سنووری پەروەردەی کەرکووک بەڕێوە دەبات و جانتا و پێداویستیی خوێندن دەدات بە ١٠٤٥ قوتابیی قۆناغی بنەڕەتی لە پۆلەکانی ١ هەتا ٦.

جێگای ئاماژەیە لە سەرتاسەری کەرکووک دەزگای خێرخوازیی بارزانی جانتا و پێداویستیی خوێندن پێشکەشی زیاتر لە ٦٤٠٠ قوتابی پۆلەکانی ١ هەتا شەشی بنەڕەتی دەکات.

لە دەستپێکی ساڵی خوێندنی نوێوە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە قوتابخانەی بنەڕەتیی رۆژهەڵاتی لە هەولێر، قۆناغێکی نوێی هاوکارییەکانی خۆی لە سێکتەری پەروەردەدا راگەیاند و لەم قۆناغەدا ٥٠ هەزار قوتابیی پۆلەکانی یەک هەتا شەشی بنەڕەتی لێی سودمەند دەبن.

جێگای ئاماژەپێکردنە ساڵانە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سێکتەری پەروەردەدا چالاکیی جۆراوجۆر بەڕێوە دەبا، کە هەتا ئێستا بریتی بوون لە (درووستکردن و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان و دابینکردنی پێداویستیی خوێندن بۆ قوتابخانەکان و قوتابیان و هەروەها خولی تایبەت بە فێرکردن و بارهێنان) کە ئەم چالاکییانە بە سپۆنسەری و هاوکاریی رێکخراو و خێرخوازە هەرێمی و جیهانییەکان بەڕێوە دەبرێن.


kdp-
Top