زانیاری نوێ لەبارەی ژیانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان بڵاودەبێتەوە
عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان كه له دوورگه‌ی ئیمیڕالی زیندانی كراوه، ئه‌و دوورگه‌یه‌ش سه‌ر به شاری بۆرسایه زیاتر له 2 ساڵ ده‌بێت هیچ كه‌سێك نه‌یتوانیوه بیبینێ، له‌و ماوه‌یه‌ش چه‌ند جارێك هه‌واڵی مردنی بڵاوكراوه‌ته‌وه و حكوومه‌تی توركیاش به درۆی خستووه‌ته‌وه.
دوێنیش دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی كۆچی دوایی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، داواكاری گشتیی بۆرسا راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه و هه‌واڵه‌كه‌ی به درۆ خسته‌وه.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه هه‌ر ماڵپەڕێك هه‌واڵێكی له‌و شێوه‌یه‌ی بڵاوكردبێته‌وه، داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ن، چونكه ویستوویانه ئاسایشی ناوه‌خۆیی تێك بده‌ن.
دووپاتیشیان كرده‌وه باری ته‌ندروستی ئۆجه‌لان زۆر باشه و به هیچ شێوه‌یه‌ك كۆچی دوایی نه‌كردووه.
دوای هه‌وڵی كوده‌تایه‌كه‌ی 15ی ته‌مووز له توركیا، گرووپێك له كوده‌تاچییه‌كان ویستیان بچنه ئیمیڕالی و ئۆجه‌لان بكوژن، تا نێوانی كورد و حكوومه‌تی توركیا به ته‌واوی تێك بچێت، به‌ڵام پیلانه‌كه پووچه‌ڵ كرایه‌وه.
هه‌ر ئه‌وكات سه‌ركردایه‌تی هه‌ده‌په هێرشی توندیان كرده سه‌ر حكوومه‌ت و داوایان كرد ئۆجه‌لان ببینن و گوتیان گومانمان هه‌یه كوژرابێت.
تا ماوه‌یه‌كی زۆر نه‌یانهێشت هیچ لایه‌نێك ئۆجه‌لان ببینێت، ته‌نانه‌ت نه‌یانهێشت پارێزه‌ره‌كانیشی بیبینن، بۆیه گومان له‌سەر كوژرانی ئۆجه‌لان زیاتر بوو. به‌ڵام له جه‌ژنی قوربانی ساڵی رابردوو، وه‌زاره‌تی دادی توركیا رێگه‌ی دا محه‌مه‌د ئۆجه‌لانی برای بچێته ئیمیڕالی و چاوی به ئۆجه‌لان بكه‌وێت.
محه‌مه‌د له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد ئۆجه‌لان ته‌ندروستی باشه و په‌یامی ئاشتیشی بۆ توركیا پێیه.
ئه‌وه‌ی جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه، عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی زیندانیكراوی په‌كه‌كه ماوه‌ی 18 ساڵ ده‌بێت له زیندانی ئیمیڕاڵی ده‌ستگیر كراوه.
باسنيوز
