بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو: دۆخی خورماتوو ئارامە

 بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو: دۆخی خورماتوو ئارامە
بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو، ڕایدەگەیەنێت کە لەئێستا دۆخی تەناھی لە خورماتوو ئارامە.

کاوە مەلا پەروێز، بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو، ڕایگەیاند: "لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ 14/10/2017، دۆخی خورماتوو ئارامە و ھیچ تەقەیەک لە نێوان و چەکدارانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و ھاووڵاتییان نەماوە".

بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو، ئەوەشی خستە روو: "شەوی ڕابردوو چەکدارانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی تەقەیان ئاراستە بەشێک لە بارەگای حزبە کوردستانییەکان و گەڕەکە کوردنشینەکان کرد و دەیانویست شەڕ و ئاڵۆزی لە خورماتوو دروست بێت".

بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو، جەختیشی لەوە کردەوە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، لە گەڕەکی سەربازی خورماتوو، ھەڕەشی دەرکردنیان لە دەیان ماڵی کورد کردووە.










باسنیوز
Top