كه‌مال كه‌ركووكى: ئه‌گه‌ر میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنى خۆیان خراپیان به‌سه‌ردا ده‌هێنین
كه‌مال كه‌ركووكى، فه‌رمانده‌ى میحوه‌رى ڕۆژئاواى كه‌ركووك، له كۆنگره‌یه‌كی هاوبه‌شى ڕۆژنامه‌نووسیدا له‌گه‌ڵ نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگارى كه‌ركووك، له باره‌ى ئه‌و شوێنانه‌ى له‌لایه‌ن میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه داگیركراون، ڕای گه‌یاند: "ئێمه په‌یوه‌ندیمان به فه‌رمانده‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى ئه‌و ناوچانه‌وه كرد، ئه‌وان پێیانڕاگه‌یاندین كه خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه ئه‌وانه‌ى هاتوونه‌ته ئه‌و شوێنه، ده‌بێت بكشێنه‌وه و نابێت له‌وێ بمێننه‌وه، گوتیشی: "پێمان گوتوون بڕۆن، ئه‌گه‌ر نه‌ڕۆن خراپیان به‌سه‌ردا دێت، كوردستان كوردستانه و ئه‌بێت بچنه ئه‌و دیوى حه‌مرینه‌وه".
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگارى كه‌ركووك، ڕای گه‌یاند: "ئێمه پێش سێ ڕۆژ له‌گه‌ڵ قائیمقامى حه‌ویجه و داقووق و به‌ڕێوه‌به‌رانى شاره‌دێكانى سنووره‌كه كۆبووینه‌وه، یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ى باسی لێوه كرا، گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كانه بۆ شوێنه‌كانى خۆیان".
ڕوونیكرده‌وه، كه ئێستا زیاتر له 35 هه‌زار خێزانى حه‌ویجه له ناو شارى كه‌ركووكن و ده‌یانه‌وێت بچنه‌وه شاره‌كه‌ى خۆیان، گوتیشی: "به‌ڵام میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى ڕێگرییان لێده‌كه‌ن، وه‌ك چۆن ڕێگرى له گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كانى ده‌وروبه‌رى خورماتوو و ناوچه ڕزگاركراوهكانى تر ده‌كه‌ن به‌هه‌مان شێوه ناهێڵن ئه‌و خێزانانه بچنه‌وه، ئه‌وانه‌شى له حه‌ویجه‌ن به بیانووى پشكنینی ناوچه‌كه ده‌ریان كردوون، ئه‌مه پیلانێكه بۆ چۆڵكردنى ئه‌و ناوچانه".
باسنيوز
