نه‌جمه‌دین كه‌ریم: كه‌ركووك له هه‌موو كه‌س و ڕیفراندۆمیش نه‌بووایه ئه‌م پیلانه هه‌ر ده‌كرا
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگارى كه‌ركووك، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانى هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ كه‌مال كه‌ركووكى، فه‌رمانده‌ى میحوه‌رى ڕۆژئاواى كه‌ركووك، ڕای گه‌یاند: "هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له كه‌ركووك و سه‌رجه‌م میحوه‌ره‌كان، ڕێگه له‌و كه‌سانه ده‌گرن بێنه ناو شاره‌كانمانه‌وه، كه وه‌ك له شاره‌كانى تر بینیمان ئه‌زێت و ئه‌شكه‌نجه‌ى خه‌ڵكى سیڤیل ده‌ده‌ن".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه خه‌ڵكى كوردستان و سه‌ركردایه‌تى خوازیارى شه‌ڕ نین، گوتیشی: "ئێمه له وڵاتى خۆمان‌داین و خه‌ڵكى تر شه‌ڕمان پێده‌فرۆشن، چه‌ندین جار جه‌ختمان كردووه‌ته‌وه كه ئێمه ده‌ستپێشخه‌رى شه‌ڕ نین، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌بێت ئاماده‌باشبین بۆ ئه‌وه‌ى به‌رگرى له شاره‌كه و شوێنه گرنگه‌كانى بكه‌ین و برایه‌تى و پێكه‌وه‌ژیانى تێدا بپارێزین".
ئاشكراشی كرد، كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جێگره‌كه‌ى، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانى میحوه‌ره‌كاندا په‌یوه‌ندییان هه‌بووه و خه‌ڵكى كه‌ركووكیش وره‌یه‌كی به‌رزیان هه‌یه و شاره‌كه‌ش ئارامه و هه‌موو هه‌وڵێكیش بۆ پارێزگاریكردنه له‌و ئارامییه‌یه.
له وه‌ڵامى پرسیارێكدا له باره‌ى لادانى له پۆسته‌كه‌ى له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى عێراقه‌وه، پارێزگارى كه‌ركووك، ڕای گه‌یاند: "نامه‌وێت ئه‌مه بكه‌مه بابه‌ت، چونكه كه‌ركووك له‌هه‌موو كه‌سێك گه‌وره‌تره، ئه‌وان پیلانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، ته‌ماشا بكه‌ن: خانه‌قین له 2008، به‌دواى ئه‌ویشدا خورماتوو، هه‌روه‌ها قه‌ره‌ته‌په و ناوچه‌كانى تر ، كه چى له‌دواى هاتنى داعش ئێمه هاوكاری ئه‌وانمان كرد بۆ ئه‌وه‌ى ئامرلى ڕزگار بكه‌ن، كه چى له‌برى ئه‌وه‌ى پاداشتمان بده‌نه‌وه، هه‌ستان به‌هه‌راسانكردنى خه‌ڵكى خورماتوو كه ئه‌وكات باس له ڕیفراندۆمیش نه‌بوو".
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌و پیلانه‌ى كه هه‌یه، په‌یوه‌ندی به ڕیفراندۆمه‌وه نییه، گوتیشی: "دڵنیابن ڕیفراندۆم هه‌بوایه و نه‌بوایه ئه‌م پیلانه هه‌ر ده‌كرا و خورماتووش باشترین نموونه‌یه".
باسنيوز
