دوو چه‌كداری داعش خۆیان ڕاده‌ستى هێزى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن
فه‌رمانده‌یه‌كى باڵای هێزى پێشمه‌رگه ڕای گه‌یاند: "كاتژمێر 9ى سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14/9/2017 دوو چه‌كدارى داعش خۆیان ڕاده‌ستى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له سنوورى لیواى 6 له باشوورى كه‌ركووك كردووه".
به پێی گوته‌ى ئه‌و فه‌رمانده‌یه چه‌كداره‌كانى داعش عه‌ره‌بی حه‌ویجه‌ن و له كاتى خۆڕاده‌ست كردنیاندا چه‌كیان پێ نه‌بووه.
ئۆپه‌راسیۆنى ڕزگار كردنەوەی قەزای حه‌ویجه له ژێر دەستی تیرۆرستانی داعش لە چواری تشرینی یەکەمی 2017 ده‌ستى پێ كرد.
باس‌نیوز
