وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی 5 خاڵی ڕاگه‌یاند
1- حكومه‌تی عێڕاق مووچه‌ی ته‌واوی كارمه‌ندانی حكومه‌ت، به‌شه خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكومه‌ت، پێشمه‌رگه، پۆلیس و ئاسایس و خانه‌نشینان دابین بكات كه مانگانه ده‌كاتە 915 ملیار دیناری عێراقی.
2- به‌شی 17%ی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی ته‌واوی عێراق بۆ به‌ركارهێنانی ناوخۆ بۆ كوردستان دابین بكرێت، به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی بۆ پاڵاوگه و وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با.
3- له بودجه‌ی ته‌شغیلی عێراق به‌شی 17% بۆ بودجه‌ی ته‌شغیلی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابین بكرێت (جودا له بودجه و مووچه).
4- حكومه‌تی عێراق گه‌ره‌نتی پێدانی پاره‌ی كۆمپانیاكانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رهه‌مێنانی نه‌وت له كوردستان بكات، به‌گوێره‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه كراون بۆئه‌وه‌ی كۆمپانیاكان له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و به‌ده‌ستهێنانی قازانج به‌رده‌وام بن.
5- یان حكومه‌تی هه‌رێم پێشنیازێكی هه‌ره ئاسان ده‌كات كه ئه‌ویش: حكومه‌تی هه‌رێم 17% له ته‌واوی به‌رهه‌می نه‌وتی عێراق و كوردستانی پێبدرێت و حكومه‌تی هه‌رێم خۆی ته‌واوی خاڵه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
KURDISTAN -
