وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی 5 خاڵی ڕاگه‌یاند

  وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی 5 خاڵی ڕاگه‌یاند
وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەستپێشخەرییەک بۆ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات و له‌ راگه‌یێندراوێکدا پێنج خاڵ بۆ چاره‌سه‌رکردنی كێشه‌ داراییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و كێشه‌كانی نه‌وت دەخاتەڕوو:

1- حكومه‌تی عێڕاق مووچه‌ی ته‌واوی كارمه‌ندانی حكومه‌ت، به‌شه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكومه‌ت، پێشمه‌رگه‌، پۆلیس و ئاسایس و خانه‌نشینان دابین بكات كه‌ مانگانه‌ ده‌كاتە 915 ملیار دیناری عێراقی.

2- به‌شی 17%ی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كانی ته‌واوی عێراق بۆ به‌ركارهێنانی ناوخۆ بۆ كوردستان دابین بكرێت، به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی بۆ پاڵاوگه‌ و وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با.

3- له‌ بودجه‌ی ته‌شغیلی عێراق به‌شی 17% بۆ بودجه‌ی ته‌شغیلی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابین بكرێت (جودا له‌ بودجه‌ و مووچه‌).

4- حكومه‌تی عێراق گه‌ره‌نتی پێدانی پاره‌ی كۆمپانیاكانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رهه‌مێنانی نه‌وت له‌ كوردستان بكات، به‌گوێره‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه‌ كراون بۆئه‌وه‌ی كۆمپانیاكان له‌ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و به‌ده‌ستهێنانی قازانج به‌رده‌وام بن.

5- یان حكومه‌تی هه‌رێم پێشنیازێكی هه‌ره‌ ئاسان ده‌كات كه‌ ئه‌ویش: حكومه‌تی هه‌رێم 17% له‌ ته‌واوی به‌رهه‌می نه‌وتی عێراق و كوردستانی پێبدرێت و حكومه‌تی هه‌رێم خۆی ته‌واوی خاڵه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
KURDISTAN -
Top