فراكسیۆنی پارتی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ره‌تده‌كاته‌وه
فراكسیۆنی پارتی له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه ریفراندۆم مافێكی ئاسایی و یاسایی خه‌ڵكی كوردستانه و گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌وڵه‌تی هاووڵاتیبوون له چوارچێوه‌ی عێراقدا، خوولانه‌وه‌یه به ده‌وره‌ی بازنه‌یه‌كی داخراودا.
هه‌روه‌ها رایدهگهنێت، رێزی ته‌واو له داوا و بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌گرێت بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم.
فراكسیۆنی پارتی دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تاكه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه سنوورییه‌كان و هه‌ر بابه‌تێكی دیكه كه په‌یوه‌ندی به سه‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌بێت.
سه‌باره‌ت به راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، فراكسیۆنی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماده‌كراوه و هه‌ر به‌یاننامه‌یه‌كیش له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاوه ده‌ربچێت، ده‌بێت پێشتر له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگادا گفتوگۆی له باره‌وه كرابێت و به گوێره‌ی رێكاره‌كانی یاسای ژماره 3ی ساڵی 2009ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و په‌یڕه‌وی ناوخۆ بێت.
kdp -
