كه‌مال كه‌ركووكى: له میحوه‌رى كه‌ركووك هه‌موو ئاماده‌باشییه‌ك كراوه
كه‌مال كه‌ركووكى، به‌رپرسی میحوه‌رى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى رۆژئاواى كه‌ركووك، ڕاىگه‌یاند: "له رۆژئاواى كه‌ركووك هه‌موو ئامادهباشییهكمان كردووه، هیوادارین ئه‌وان هه‌ڵه نه‌كه‌ن و به‌ره‌و پێشه‌وه نه‌یه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر پێشڕه‌وی بكه‌ن، به‌دڵنیاییه‌وه به بێ هیچ دوودڵییه‌ك، لێیان دێینه ده‌ست".
ڕوونیشیكرده‌وه، كه ئه‌وان (مه‌به‌ستى له لاینه عێراقییه‌كان و حه‌شدى شه‌عبییه) له هه‌موو شوێنێك به‌رامبه‌ر كوردستان لێدوانى جۆراو جۆر ده‌ده‌ن و هه‌ریه‌كه باسی ئه‌وه ده‌كات كه ده‌چنه ناو كه‌ركووكه‌وه، گوتیشی: "ئه‌وه‌ى لای من گرنگه ئه‌و چه‌ك و تانك و هه‌مه‌ر و زڕێپۆش و فڕۆكانه‌ى له‌لایانه، كه هه‌مووى له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه بۆ شه‌ڕی داعش پێیاندراوه ، به‌لام ئه‌وان شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ى پێ ده‌كه‌ن".
ڕه‌تیشیكرده‌وه، كۆبوونه‌وه‌ى فه‌رمانده‌كانی به تووڕه‌ییه‌وه به‌جێهێشت بێت، گوتیشی: "ئێمه چووین سه‌ردانى ئه‌وانمان كرد و ویستمان بزانین هه‌ندێك گۆڕانكاری له شوێنى هێزه‌كان كراوه، بۆ چى كراون؟".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی ئه‌وه‌ش كراوه، هه‌موو لایه‌ك پشتى یه‌ك بن و شه‌ڕ بكه‌ن و نه‌هێڵن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك حه‌شدى شه‌عبى و هێزه عێراقییه‌كان بێنه پێشه‌وه، گوتیشی: "ئێستا له میحوه‌ری ڕۆئاواى كه‌ركووكین و له سه‌نگه‌ره‌كانى پێشه‌وه‌ین".
باس‌نیوز
