كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستی پێكرد

 كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستی پێكرد
كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فرۆکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان، لەگەڵ کۆمسێۆنی باڵای ھەڵبژاردن و ڕاپرسی بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ھەرێمی كوردستان و پەرلەمانی کوردستان ده‌ستی پێكرد.

ئەبوبەکر ھەڵەدنی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی ، ڕایگەیاند: "کۆبوونەوەی لیژنەی یاسایی و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی په‌رله‌مان لەگەڵ ئەنجومەنی کۆمسیارانی سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەبارەی بڕیاردان له‌باره‌ی به‌رێوه‌چوون یان دواخستنی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ھەرێمی كوردستان و پەرلەمانی کوردستان".

گوتیشی: " ئێمە بەباشی دەزانین ھەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیدا بکرێت، چونکە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا لە بەرژەوەندی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەبێت".

ئاماژه‌ی به‌ئه‌وه‌ش دا پارت و لایەنە سایسییەکان، له‌باره‌ی ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ گفتوگۆ ده‌كه‌ن و ڕۆژی یەکشممەی داهاتووش پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیاری یەکلاکەرەوە لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان دەدات.











باسنیوز
Top