كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستی پێكرد
ئەبوبەکر ھەڵەدنی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی ، ڕایگەیاند: "کۆبوونەوەی لیژنەی یاسایی و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی په‌رله‌مان لەگەڵ ئەنجومەنی کۆمسیارانی سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەبارەی بڕیاردان له‌باره‌ی به‌رێوه‌چوون یان دواخستنی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ھەرێمی كوردستان و پەرلەمانی کوردستان".
گوتیشی: " ئێمە بەباشی دەزانین ھەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیدا بکرێت، چونکە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا لە بەرژەوەندی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەبێت".
ئاماژه‌ی به‌ئه‌وه‌ش دا پارت و لایەنە سایسییەکان، له‌باره‌ی ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ گفتوگۆ ده‌كه‌ن و ڕۆژی یەکشممەی داهاتووش پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیاری یەکلاکەرەوە لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان دەدات.
باس‌نیوز
