باڵێكی یه‌كێتی به‌بێ شه‌ڕ كردن چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌ركووكی ڕاده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی كرد

 باڵێكی یه‌كێتی به‌بێ شه‌ڕ كردن چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌ركووكی ڕاده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی كرد
باڵێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ نهێنی ڕێككه‌وتووه‌ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری كه‌ركووكی ڕاده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی كردووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌ تایبه‌ته‌كان، ڕێككه‌وتنه‌كه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتیی باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتی كراوه‌ و شه‌وی شه‌وی رابردوو به‌ درێژایی 15 تا 18 كیلۆمه‌تر و قوڵایی 4 كیلۆمه‌تر هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی له‌ دووزخورماتوو و مه‌كته‌ب خالید پاشه‌كشه‌یان كردووه‌ و به‌بێ شه‌ڕ ئه‌و ناوچانه‌یان بۆ حه‌شدی شه‌عبی به‌جێ هێشتووه‌.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، وه‌ستا ڕه‌سوڵ فه‌رمانده‌یی ئه‌و میحوه‌ره‌ ده‌كات كه‌ سه‌ر به‌ باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتییه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ 12/10/2017، پاڤڵ تاڵه‌بانی، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ ناوه‌ڕۆكی په‌یامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌ ڕێككه‌وتنێكی له‌م شێوه‌یه‌ تێدا بووه‌.

له‌ دوو ڕۆژی ڕابردوودا، حه‌شدی شه‌عبی هێزێكی زۆری بۆ ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك بردووه‌ و زانیارییه‌ سه‌ربازییه‌كان جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ حه‌شدی شه‌عبی نیازی هێرشكردنی بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌ركووك هه‌یه‌.












باسنیوز
Top