باڵێكی یه‌كێتی به‌بێ شه‌ڕ كردن چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌ركووكی ڕاده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی كرد
به‌پێی زانیارییه تایبه‌ته‌كان، ڕێككه‌وتنه‌كه به سه‌رپه‌رشتیی باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتی كراوه و شه‌وی شه‌وی رابردوو به درێژایی 15 تا 18 كیلۆمه‌تر و قوڵایی 4 كیلۆمه‌تر هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی له دووزخورماتوو و مه‌كته‌ب خالید پاشه‌كشه‌یان كردووه و به‌بێ شه‌ڕ ئه‌و ناوچانه‌یان بۆ حه‌شدی شه‌عبی به‌جێ هێشتووه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، وه‌ستا ڕه‌سوڵ فه‌رمانده‌یی ئه‌و میحوه‌ره ده‌كات كه سه‌ر به باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتییه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دوێنێ پێنجشه‌ممه 12/10/2017، پاڤڵ تاڵه‌بانی، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه كه ناوه‌ڕۆكی په‌یامه‌كه ئاماژه‌ی به ڕێككه‌وتنێكی له‌م شێوه‌یه تێدا بووه.
له دوو ڕۆژی ڕابردوودا، حه‌شدی شه‌عبی هێزێكی زۆری بۆ ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك بردووه و زانیارییه سه‌ربازییه‌كان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه حه‌شدی شه‌عبی نیازی هێرشكردنی بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌ركووك هه‌یه.
باس‌نیوز
