عه‌لى عه‌ونى: هه‌ڵوێستى سه‌ركرده‌كانى عێراق واده‌كات سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نزیكتر ببێته‌وه
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، كه‌له‌ڕه‌قی سه‌رانى عێراق سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان نزیكتر ده‌كاته‌وه.
عه‌لى عه‌ونى، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕاگه‌یاند: "عێراق به گوێره‌ى حه‌ز و ئاره‌زووى خۆی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌نده یاسایی و ده‌ستوورییه‌كان ده‌كات، هه‌ر ئه‌وه‌ش واى له هه‌رێمى كوردستان كرد ڕیفراندۆمى بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام بدا".
ڕوونیشى كرده‌وه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى به‌غدا بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات، كه كوردستان به‌شێكه له عێراق، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه: "ئه‌گه‌ر وایه بۆ ده‌یانه‌وێت سه‌رباز بۆ كوردستان بنێرن؟، ئه‌ى پێشمه‌رگه به‌شێك نییه له سیسته‌مى به‌رگرى عێراق و ئه‌و ناوچانه‌ش كه پێشمه‌رگه‌یان تێدایه ئارام و سه‌قامگیر نین؟".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی پارتى، گوتیشی: "ڕاستییه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه، كه حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى و سیاسییه‌كانى به‌غدا نه خه‌ڵكى كوردستان به عێراقى ده‌زانن، نه كوردستانیش به خاكى عێراق ده‌زانن، له ڕاستیشدا هه‌روایه، نه كوردستان و نه خه‌ڵكه‌كه‌ى عێراقى نین".
عه‌لى عه‌ونى، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه هه‌رێمى كوردستان داواى گفتوگۆى كراوه‌ى له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كات، به‌ڵام عێراق به‌پیری داواكارییه‌كه‌وه نایه‌ت و به‌لاوازى ده‌زانێت، بۆیه ئه‌و كه‌له ڕهقییهى سه‌رانى عێراق وا ده‌كات سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمى كوردستان نزیكتر ببێته‌وه.
bas news-
