گەرمیان.. منداڵێک بەڕووداوی ھاتوچۆ گیانی لەدەست دا
ڕائیدی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، ی ڕاگەیاند: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ 12/10/2017 لە شارۆچکەی کفری، ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر لەجۆری دووتەنی، لە کچە منداڵێکی تەمەن 2 ساڵی داوە بەناوی (ئەسما ئەمیر سیروان)، پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی کفری گیانی لەدەست دا".
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، ئەوەشی خستە روو: "تەرمی منداڵەکە بەمەبەستی ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار کراوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش لەسەر بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 24 ی ھاتووچۆ بەندکراوە".
سەرلەبەیانی ئەمڕۆش لەڕووداوێکی دیکەی ھاتوچۆدا لەسەر ڕێگای قەرەتەپە - کفری، دوو ئافرەت گیانیان لە دەست دا و دوو ھاووڵاتیی دیکەش برینداربوون.
bas news-
