ڕووداوێكى هاتووچۆ له گه‌رمیان برینداربوونی 12 كه‌سی لێكهوتهوه
به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆی نێوان چوار ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر ڕێگای كه‌لار - سلێمانی 12 كه‌س برینداربوون.
نه‌قیب كارزان مه‌جید به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى گه‌رمیان ڕاگه‌یاند: "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه(12-10-2017) له‌سه‌ر ڕێگاى كه‌لار ـ سلێمانى و له‌سه‌ر پردى گوندى (قوله‌به‌رز) ڕووداوێكى هاتووچۆ له‌جۆرى پێكدادان له‌نێوان 4 ئۆتۆمبێلدا ڕوویداوه و به‌وهۆیه‌وه 12 هاووڵاتی برینداربوون كه برینى دووانیان قورسه".
گوتیشی: "زیانێكى زۆر به‌ر ئۆتۆمۆبێلهكانیش كه‌وتووه".
ته‌نیا ئه‌مڕۆ به‌هۆى ڕووداوه‌كانى هاتووچۆوه له‌سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان، 3 هاووڵاتى گیانیان له ده‌ست داوه و 14 هاووڵاتیی دیكه‌ش برینداربوونه.
bas news-
