دادگایه‌كی توركى بێتاوانى (له‌یلا زانا)ى سه‌لماند و تۆمه‌ته‌كانى ڕه‌تكرده‌وه
دادگایه‌كی توركیا له ویلایه‌تى ئاگرى، ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 12/ 10/ 2017) بێتاوانى (له‌یلا زانا)، په‌رله‌مانتارى سه‌ر به پارتى گه‌لانى دیمو‌كراتى HDP ، له دۆسێیه‌ك كه داوا ده‌كرا به 15 ساڵ زیندانیكردن سزا بدرێت، سه‌لماند.
دادگاى كه‌تنى سێیه‌م له ویلایه‌تى ئامه‌د (دیار به‌كر) ئه‌مڕۆ بێتاوانى په‌رله‌مانتار (له‌یلا زانا)ى له تۆمه‌تى "په‌یوه‌ندی به ڕێكخراوێكى توندڕه‌و"ـه‌وه سه‌لماند، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ بوونى په‌یوه‌ندی به پارتى كرێكارانى كوردستانه‌وه.
له دانیشتنه‌كه‌ى دادگا، له‌یلا زانا ئاماده نه‌بوو، به‌ڵام له برى ئه‌و، پارێزه‌ره‌كه‌ى بڕیارى بێتاوانبوونى وه‌رگرت.
له ساڵى 2014، دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه حوكمێكى دادگایه‌كی (دیار به‌كر)ى هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كه به‌هۆى لێدوانه‌كانى و به‌شداریكردنى له مه‌راسیمی ناشتنى ته‌رمى 9 چه‌كدارى (په‌كه‌كه) ،له‌یلا زانا 10 ساڵ زیندانی بۆ ده‌ركرابوو.
به‌ڵام دواتر دادگاییكردنى ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده به‌رده‌وام بوو، به‌تایبه‌ت دواى هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى په‌رله‌مان له‌سه‌رى.
له‌یلا زانا، له‌دایكبووى ساڵى 1961ى شارى (سیلوان)ى سه‌ر به ئامه‌ده، له ساڵى 1991 ئه‌ندامێتى په‌رله‌مانى به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى سوێندى یاسایی به زمانى كوردى خوێنده‌وه، له ساڵى 1994 خرایه زیندان و دواى 10 ساڵ له 2004 ئازاد كرا.
bas news-
