سلێمانی.. مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبوویەوە

 سلێمانی.. مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبوویەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢١⁄١٠⁄٢٠١٧، مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە سەرپەرشتی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی لە شاری سلێمانی کۆبوویەوە.

لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا باسی بەرنامەی کاری ئایندەی یەکێتی لەدوایی کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی، ھەروەھا بەستنی کۆنگرەی یەکێتی دەکرێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی ھەڕەشەکانی حەشدی شەعبی و حکوومەتی بەغدا بۆ سەر ھەرێمی کوردستان دەکرێت.

لەدوای کۆچی دوایی مام جەلال، سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانی، مەکتەبی سیاسی یەکێتی وەکو یەکەمین ئۆرگانی فەرمی ئەو حزبە کۆبوویەوە.









باسنیوز
Top