خورماتوو.. حەشدی شەعبی ھەڕەشە لە ماڵە کوردەکان دەکات
عەقید کاوە کاکەیی، بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو، ڕایگەیاند: "حەشدی شەعی لە خورماتوو ھەڕەشەیان لە چەند ماڵێکی کورد لە گەڕەکی حەی عەسکەری کردووە، پێیان گوتوون دەبێ ماڵەکانتان چۆڵ بکەن، بەڵام ئێستا قایمقامی خورماتوو لەگەڵ ژمارەیەک کەسی دیکە لە نێوان ھەردوولادا لەسەر ھێڵن ".
بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو، ئەوەشی خستەڕوو، کە حەشدی شەعبی دەیەوێت لە خورماتوودا خەڵک بە خۆییەوە سەرقاڵ بکات، بەڵام ئامانجی ئەوان کەرکووکە و دەیەویانەوێت بگەنە کەرکووک.
گوتیشی: "حەشدی شەعبی بەھێزەوە ھەڵناکوتنە سەر ماڵە کوردەکان، بەڵکو لە ڕێگی چەند کەسێکەوە ئاگادارییان بۆ دەنێرن تا ماڵەکانیان چۆڵ بکەن، خۆ ئەگەر وانەبێ ئێمە بەھێزەوە بەرامبەریانین".
باسنیوز
