ئەندامـێکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا: دەشتی نەینەوا بەشێکە لە کوردستان

 ئەندامـێکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا: دەشتی نەینەوا بەشێکە لە کوردستان
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا رایدەگەیەنێت، کە دانیشتووانی دەشتی نەینەوا بەشێکن لە گەلی کوردستان و یەک چارەنووسیان هەیە.

غەزوان داودی، ئەندامی ئەنجومەنی پاریزگای نەینەوا رایگەیاند، خەڵکی ناوچەکانی دەشتی نەینەوا نایانەوێ جارێکی دیکە بگەڕێنەوە ژێر دەستی حکوومەتی عێراق، چونکە ئەو حکوومەتە توانای پاراستنی ئەو خەڵکەی نییە.

غەزوان داودی هەروەها رایگەیاند، کە پێشتر داواکارییەکیان بە ناوی خەڵکی ئەو ناوچەیە داوەتە مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەڕێوەبردنی دەشتی نەینەوا لەلایەن خەڵکەکەی و لەژێر سایەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

هەروەک ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، چارەنووسی خەڵکی دەشتی نەینەوا بەستراوە بە چارەنووسی کوردستان، چونکە ئەو ناوچانە بەشێکن لە کوردستان و خەڵکەکەشی بەشێکە لە گەلی کوردستان.











باسنیوز
Top