پەرلەمانتارێک: فه‌رمانده‌ى گشتى هێزى پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ڕاسپێردراوه ده‌ست كراوه بێت
نازم هه‌ركى، جێگرى سه‌رۆكى لێژنه‌ى ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌كان ڕاىگه‌یاند: "ئێستا هیچ خاكێك به‌ناوى ناوچه‌ى كوردستانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان نه‌ماوه، چونكه له 25ى ئهیلوول هه‌موو ئه‌و ناوچانه به‌شدارییان له ڕیفراندۆمدا كرد و ده‌نگیان دا تا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، بۆیه ئێستا هه‌موو یه‌ك پارچه‌یه و پێی ده‌وترێ باشوورى كوردستان، بۆیه هێزى پێشمه‌رگه‌ش ده‌ست كراوه‌یه بۆ به‌رگرى كردن له خاكى پیرۆزى كوردستان".
جێگرى سه‌رۆكى لێژنهكهى په‌رله‌مان، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به‌هیچ جۆرێ قبووڵناكات كه هیچ هێزێكى عێراقى به‌ناوى هێزى ئه‌منى یان حه‌شدى شه‌عبی یان فیدراڵی یان هه‌ر ناوێكى دیكه پێ بنێته ناو خاكى كوردستانه‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ر جوڵه‌یه‌كى سه‌ربازى یان ڕووبه ڕووبوونهوهیهك له نێوان هێزى پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان ڕووبدات ئه‌وا فه‌رمانده‌ى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق لێی به‌رپرسیاره، چونكه ئێمه له‌گه‌ڵ هیچ حاڵه‌تێ:ى نه‌خوازراودا نین.
نازم هه‌ركى، پێی وایه ئه‌گه‌ر عێراق بیه‌وێت له‌شكركێشى یان توندوتیژى به‌رامبه‌ر هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام بدات، ئه‌وا هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بێده‌نگ نابن، چونكه ئه‌وان نایانه‌وێت هیچ ئاڵۆزى و ڕووبه ڕووبوونهوهیهك ڕووبدات، ده‌شڵێت: "له كۆبوونه‌وه‌ى ڕابردووى په‌رله‌مانى كوردستاندا، په‌رله‌مان فه‌رمانده‌ى گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى ڕاسپاردووه كه ده‌ست كراوه بێت له ئه‌گه‌رى هه‌ر حاڵه‌تێك بۆسه‌ر هه‌رێمى كوردستان".
باس‌نیوز
