گه‌نجینه‌ی هه‌ڵه‌بجه له گه‌نجینه‌ی پارێزگای سلێمانی جیا ده‌كریته‌وه
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بریاریدا، گەنجینەی پارێزگای هەڵەبجە لە پاریزگای سلێمانی، جیا بكرێته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 14 فه‌رمانبه‌ری بۆ دابین ده‌كرێت.
كاوه عه‌لی ، جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، ڕاگه‌یاند: "له 16/ 3/ 2017 له كۆبوونه‌وهى ژماره (24) ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له بڕیاری ژماره (104) پێنج خاڵ باسكرابوو، له‌وانه‌ش دارایی هه‌ڵه‌بجه له پارێزگای سلێمانی جیا بكرێته‌وه ، ئێستا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری ده‌ركردووه به دانانی میكانیزم بۆ جیاكردنه‌وه‌كه".
هه‌روه‌ها، گوتیشی: "تا جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كه، سه‌رجه‌م داهات و خه‌رجییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه به داهات و خه‌رجییه‌كانی دیوانی پارێزگایشه‌وه ده‌ببێت بگه‌ڕینه‌وه بۆ پارێزگای سلێمانی، به‌ڵام به‌بوونی گه‌نجینه‌ی هه‌ڵه‌بجه، ئه‌وكات له ناو هه‌ڵه‌بجه كاره‌كان ته‌واو ده‌كرێت و فه‌رمانگه‌كان ناچنه سلێمانی".
جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ، ڕوونیشیكرده‌وه، كه پێشتر سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ره‌كانی دارایی هه‌ڵه‌بجه گواستراونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر گه‌نجینه‌ی هه‌ڵه‌بجه و هه‌وڵی نوێكردنه‌وه‌ی بیناكه‌شیان داوه: "ئیستا بینایه‌كی نوێیان هه‌یه و بڕیاره له‌ماوه‌ى داهاتوودا ته‌واو ببێت و بریتییه له كۆمه‌ڵگایه‌كی دارایی له‌ناو هه‌ڵه‌بجه و گه‌نجینه‌یه‌كی مۆدێرنی تێدایه، كه سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانی بۆ دابین ده‌كرێت".
ئه‌وه‌شى ڕوونكرده‌وه، كه ئه‌و 14 فه‌رمانبه‌ره‌ی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه دانراون، ده‌گوازرێنه‌وه بۆ سه‌ر گه‌نجینه‌ی هه‌ڵه‌بجه، هه‌روه‌ها له داهاتووشدا كار بۆ جیاكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له پارێزگای سلێمانی، ده‌كرێت.
bas news-
