لە گەرمیان لەماوەی دوو کاتژمێردا سێ رووداوی ھاتوچۆ روویان دا
بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان، لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە: "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 11/10/2017، لەماوەی دوو کاتژمێر، سێ رووداوی ھاتوچۆ روویان دا، کە تێیدا سێ کەس بریندار بوون".
ھاتوچۆی گەرمیان، ئەوەشی خستووەتەڕوو: "لەسەر ڕێگای کەلار - ڕزگاری لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (پیکاب دەبڵ و بی ئێم دەبڵیو) کە تێیدا دوو سەر نشینی لە پیکابەکە بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کران، ھەروەھا بەھۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری ئۆپڵ، لە سەر ڕێگای کەلار – گردەگۆزینە، شوفێرەکە بە سەختی بریندابوو، رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار کرا و زیانی ماددی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوت، لە رووداوی سێیەمیش دوو مینی پاس خۆیان بەیەکدا کێشا، خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبوو".
bas news-
