"تا ئێستا هیچ بڕیارێك نییه بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمی كوردستان"
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا هیچ بڕیارێك نییه بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
وه‌حیده یاقو هورمز، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان، ب ڕاگه‌یاند: " تا ئێستا هیچ بڕیارێك نییه بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمی كوردستان و به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكى كوردستانیش له‌چیدابێت لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌وه ده‌كه‌ن و له چه‌ند رۆژی داهاتووشدا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه دوا ده‌كه‌وێت یان له كاتى خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێن".
ڕاشیگه‌یاند: "تا ئێستاش كاندید نییه بۆ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه كاریگه‌رى بخاته سه‌ر پرۆسه‌كه و له ئێسته‌دا دانوستاندن له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كرێت، تا بزانرێت ده‌گه‌یه‌نه كوێ".
رۆژی (1-11-2017)، ده‌ستنیشان كراوه بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
basnews-
