ڕاپه‌رین..هێزه‌كانی پۆلیس بۆ ڕێگه‌گرتن له داربڕینه‌وه ڕاده‌سپێردرێن
به‌مه‌به‌ستی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و ژماره زۆره داره‌ی كه له ماوه‌ی ڕابردوودا له سنووری ڕاپه‌رین بڕدراونه‌وه بڕیاردرا كه 50 هه‌زار نه‌مام له سنووره‌كه بچێندرێن.
پێشڕەو ئیبراهیم، لێپرسراوی پەرەپێدانی پیشەیی تەندروستی ڕاپەڕین و ئەندامی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی ڕاپەڕین ڕاگەیاند، لە میانه‌ی بەڕێوەچوونی شەشەشەمین کۆبوونەی ژینگە بۆگرنگیدان بە ژینگەی دەڤەری ڕاپەڕین کە ئەمڕۆ چوارشەممە (11/ 10 / 2017 )بەڕێوەچوو، گفتوگۆی چڕ کرا و پلانی کار دانراو بڕیاری چاندنی 50 هەزار نەمام لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین درا".
گوتیشی: "هاوکات پۆلیسی دارستانی سنوورەکە ڕا‌سپێردرا کە ڕێ لە داربڕین بگرێت کە ماوەیەکە لە چەند شوێنێک هەستی پێدەکرێت".
زیاتر گوتی: "داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له حکوومەتی هەرێمی كوردستان ده‌كه‌ین کە بۆ ڕێگرتن لە داربڕین، (نەوت) بەسەر هاووڵاتیان دابەش بکەن،چونکە پاراستنی دارێکی پێگەیشتوو لە بڕین زۆر گرنگترە لە چاندنی دارێک و خزمەتکردنی کەچەندین ساڵی پێویستە".
به‌پێویستیشیزانی لەگەڵ پێدانی مۆڵەتی درووست‌کردنی باڵه‌خانه یان لەدایکبوونی منداڵێک، ھاووڵاتیان ناچار بکرێن بە بە چاندنی نەمامێک لە ماڵەکەی یان بەردەرگاکەی و بەدواداچوونیشی بۆ بکرێت.
bas news-
