دادگای فیدراڵی ڕەتی کردەوە بڕیار درەبارەی پەرلەمانتارانی کوردستان دەربکات

 	 دادگای فیدراڵی ڕەتی کردەوە بڕیار درەبارەی پەرلەمانتارانی کوردستان دەربکات
دادگای فیدراڵی لە بەیاننامەیەکدا باسی لەوە کردووە، کاری ئەوان نییە لێپێچینەوە لەو پەرلەمانتارانە بکات، کە بەشدارییان لە ڕیفراندۆمدا کردووە، لەبەر ئەوەی پێچەوانەی ماددەی ٥٠ی دەستوورە، پەرلەمانتارێکی کوردیش دەڵێت، دادگا ناتوانێت بڕیار بدات، چونکە ھیچ ماددەیەکی دەستووری نییە باس لە لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو پەرلەمانتارانە بکرێت، کە بەشدارییان لە ڕیفراندۆمدا کردووە.

دوای ئەوەی ھەرێمی کوردستان ڕیفراندۆمی ئەنجام دا، حکوومەتی بەغدا و پەرلەمان داوایان لە دادگای فیدراڵی کرد، بڕیارێک دەربارەی ئەو پەرلەمانتارانەی بەشدارییان لەو پرۆسەیەدا کردووە، بدات، بۆ ئەوەی لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکرێت و لە کاری پەرلەمانتاری دوور بخرێنەوە.

(ئیسلام حوسێن) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ھیچ ماددە و بڕگەیەک لە دەستووردا نییە باس لەوە بکات ئەو پەرلەمانتارانەی بەشدارییان لە ڕیفراندۆمدا کردووە لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکرێت، بۆیە دادگای فیدراڵی ئاماژەی بەوە کردووە، ئێمە ناتوانین ھیچ بڕیارێک لەو بارەیەوە بدەین و کاری ئێمە نییە. با شوێنی دیکە قسەی لەسەر بکەن، وەکو پەرلەمان و لیژنەی یاسایی، ھەر بۆیەشە ماوەی ھەفتەیەکە دادگای فیدراڵی ئەو پرسەی دواخستووە و قسەی لەسەر نەکردووە.''

ئەو پەرلەمانتارە کوردە گوتیشی: ''ئەو پرسە ھەستیارە و ئەگەر بڕیاری لەبارەوە بدرێت، واتا حکوومەت و پەرلەمان و شەراکەت نییە و جارێکی دی ئەوە دەسەلمێننەوە و ھەموو شتێک کۆتایی پێ دێت. بۆیە دادگا خۆی لەو پرسە نادات، چونکە پرسێکی چارەنووسسازە و پێشتریش دەمزانی ئەو کارە سەرکەوتوو نابێت.''
kdp-
Top