دادگای فیدراڵی ڕەتی کردەوە بڕیار درەبارەی پەرلەمانتارانی کوردستان دەربکات
دوای ئەوەی ھەرێمی کوردستان ڕیفراندۆمی ئەنجام دا، حکوومەتی بەغدا و پەرلەمان داوایان لە دادگای فیدراڵی کرد، بڕیارێک دەربارەی ئەو پەرلەمانتارانەی بەشدارییان لەو پرۆسەیەدا کردووە، بدات، بۆ ئەوەی لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکرێت و لە کاری پەرلەمانتاری دوور بخرێنەوە.
(ئیسلام حوسێن) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ھیچ ماددە و بڕگەیەک لە دەستووردا نییە باس لەوە بکات ئەو پەرلەمانتارانەی بەشدارییان لە ڕیفراندۆمدا کردووە لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکرێت، بۆیە دادگای فیدراڵی ئاماژەی بەوە کردووە، ئێمە ناتوانین ھیچ بڕیارێک لەو بارەیەوە بدەین و کاری ئێمە نییە. با شوێنی دیکە قسەی لەسەر بکەن، وەکو پەرلەمان و لیژنەی یاسایی، ھەر بۆیەشە ماوەی ھەفتەیەکە دادگای فیدراڵی ئەو پرسەی دواخستووە و قسەی لەسەر نەکردووە.''
ئەو پەرلەمانتارە کوردە گوتیشی: ''ئەو پرسە ھەستیارە و ئەگەر بڕیاری لەبارەوە بدرێت، واتا حکوومەت و پەرلەمان و شەراکەت نییە و جارێکی دی ئەوە دەسەلمێننەوە و ھەموو شتێک کۆتایی پێ دێت. بۆیە دادگا خۆی لەو پرسە نادات، چونکە پرسێکی چارەنووسسازە و پێشتریش دەمزانی ئەو کارە سەرکەوتوو نابێت.''
kdp-
