سلێمانی.. پرسەی ماتەمینیی کەریم زەند مێژوونووسی کورد بەڕێوە چوو

 سلێمانی.. پرسەی ماتەمینیی کەریم زەند مێژوونووسی کورد بەڕێوە چوو
ئەمڕۆ چوار شەممە 2017/10/11 لە سلێمانی، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە نووسەران و ڕۆشنبیران و بەرپرسانی باڵای حزبی و حکوومی، لە مزگەوتی قازی محەمەد، پرسەی ماتەمینیی کەریم زەند، نووسەر، گەڕیدە و مێژوونووسی ناسراوی کورد بەڕێوە چوو.

جەمال بابان، نووسەر و ڕووناکبیر، لەمبارەوە گوتی: "کۆچی دوایی کەریم زەند، خەسارەتێکی گەورەیە بۆ مێژووی کورد و زمان و ئەدەبی کوردی، بێگومان ئەو شۆڕەسواری مێژووی گەلی کورد لە ماوەی ٩٣ ساڵی تەمەنی خۆیدا ھەموو ھەوڵێکی داوە بۆ ئەوەی مێژووی گەلی کورد دەوڵەمەند بکات."

گوتیشی:" گەلی کورد خەزێنەیەکی بەنرخی کۆماری کوردستانی لەدەست داوە، ئەو کەسایەتییە گەورەیە مامۆستایەکی خەمخۆری کۆماری کوردستان لە مەھاباد بووە، ھەروھا ھەوڵی ئەوەشی داوە درز نەکەوێتە نێو زمانی ڕەسەنی کوردی و بە بەردەوامی ھەوڵی پاراستنی زمان و ئەدەبی کوردی داوە".










باسنیوز
Top