تەکسییەک خۆی بە ستوونێکی کارەبا و دوو ئۆتۆمبێلی فەرمانگەیەک کێشا

تەکسییەک خۆی بە ستوونێکی کارەبا و دوو ئۆتۆمبێلی فەرمانگەیەک کێشا
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئۆتۆمبێلێک خۆی بە ستوونێکی کارەبا و دوو ئۆتۆمبێلی فەرمانگەیەکی حکوومی کێشا.

فازیل حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر، رایگەیاند: "کاتژمیر 5:00ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان تیدای تاکسی لە شەقامی 100 مەتری لەبەرامبەر گۆڕستانی شێخ ئەحمەد، خۆی بەستوونێکی کارەبا و دوو ئۆتۆمبێلی وەستاوی بەردەم فەرمانگەیەکی حکوومی کێشا".

گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر، ئەوەشی خستە روو کە لەئەنجامی رووداوەکە زیانیکی یەکجار زۆری مادی کەوتەوە، بەتایبەتی ئۆتۆمبێلەکان کە ھی فەرمانگەیەکی حکوومی بوونە.

گوتیشی: "ھۆکاری سەرەکی ئەو رووداوە، خێرا لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکە بووە".









باسنیوز
Top