تەکسییەک خۆی بە ستوونێکی کارەبا و دوو ئۆتۆمبێلی فەرمانگەیەک کێشا
فازیل حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر، رایگەیاند: "کاتژمیر 5:00ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان تیدای تاکسی لە شەقامی 100 مەتری لەبەرامبەر گۆڕستانی شێخ ئەحمەد، خۆی بەستوونێکی کارەبا و دوو ئۆتۆمبێلی وەستاوی بەردەم فەرمانگەیەکی حکوومی کێشا".
گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر، ئەوەشی خستە روو کە لەئەنجامی رووداوەکە زیانیکی یەکجار زۆری مادی کەوتەوە، بەتایبەتی ئۆتۆمبێلەکان کە ھی فەرمانگەیەکی حکوومی بوونە.
گوتیشی: "ھۆکاری سەرەکی ئەو رووداوە، خێرا لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکە بووە".
باسنیوز
