ئەمڕۆ سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان كۆ دەبێتەوە
سادق جەباری، ئەندامی سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان ڕای گەیاند: "زۆر بە ئارامی لەگەڵ بارودۆخەكەدا مامەڵە دەكەین، میللەتەكەشمان بۆ سەربەخۆیی كوردستان بڕیاری خۆی داوە، بۆیە وردە وردە هەنگاوی سەربەخۆیی دەنێین و عێراقیش بۆ لەمەودا پێویستی بە ئێمە دەبێ بۆ ئەوەی تووشی قەیرانی زیاتر و هەڵوەشاندنەوەی زیاتر نەبێت دەبێ لەگەڵ كورددا كۆ ببێتەوە و بگەنە ئەنجامێك كە هەم سوودی بۆ ئەوان هەبێ و هەم كوردستانیش بە ئامانجی خۆی بگات".
كاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 11/10/2017 لە سەركردایەتی سیاسی كوردستان لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان، پێی وایە لە كۆبوونەوەكەدا باسی ئەو پرس و بابەتانەی لە نێوان هەولێر و بەغدا هەن دەكرێت، هەروەها گفتوگۆ لەسەر ناوی (ئەنجومەنی سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان) دەكرێت، چونكە پێشتر ڕەخنە لەسەر ئەو ناوە هەبووە.
باسنیوز
