ئەمڕۆ سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان كۆ دەبێتەوە

 ئەمڕۆ سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان كۆ دەبێتەوە
ئەندامێكی سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، ئەمڕۆ سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان كۆ دەبێتەوە.

سادق جەباری، ئەندامی سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان ڕای گەیاند: "زۆر بە ئارامی لەگەڵ بارودۆخەكەدا مامەڵە دەكەین، میللەتەكەشمان بۆ سەربەخۆیی كوردستان بڕیاری خۆی داوە، بۆیە وردە وردە هەنگاوی سەربەخۆیی دەنێین و عێراقیش بۆ لەمەودا پێویستی بە ئێمە دەبێ بۆ ئەوەی تووشی قەیرانی زیاتر و هەڵوەشاندنەوەی زیاتر نەبێت دەبێ لەگەڵ كورددا كۆ ببێتەوە و بگەنە ئەنجامێك كە هەم سوودی بۆ ئەوان هەبێ و هەم كوردستانیش بە ئامانجی خۆی بگات".

كاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 11/10/2017 لە سەركردایەتی سیاسی كوردستان لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان، پێی وایە لە كۆبوونەوەكەدا باسی ئەو پرس و بابەتانەی لە نێوان هەولێر و بەغدا هەن دەكرێت، هەروەها گفتوگۆ لەسەر ناوی (ئەنجومەنی سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان) دەكرێت، چونكە پێشتر ڕەخنە لەسەر ئەو ناوە هەبووە.










باسنیوز
Top