وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 8 بڵاو دەکاتەوە

 وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 8 بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وردبینی لە لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەدا دەکات و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا خشتەی دابەشکردنی مووچە بڵاو دەکاتەوە.



بەپێی زانیارییەکان کە لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە دەستی کەوتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە 11/10/2017، لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ وەزارەتی دارایی بردراوە و چاوەڕوان دەکرێت تاوەکوو سبەی پێنجشەممە، وردبینیکردن لە لیستەکە کۆتایی پێ بێت.



سەرچاوەکە ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ئەگەر کێشەی نەبوونی پارە لە بانکەکاندا نەبێت، ئەوا هاوشێوەی مانگەکانی پێشوو، چەند ڕۆژێک پاش ئەوەی کارەکانی وردبینی لە لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە کۆتایی دێت، خشتەی مووچە بڵاو دەکرێتەوە، بۆیە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا خشتەی دابەشکردنی مووچە ڕادەگەیەندرێت و بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە، پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات.





باسنیوز
Top