شهو و ڕۆژێك دانیشتووانی سلێمانی و دهوروبهری بێ ئاوی خواردنهوه دهبن
رۆژی پێنجشەممە لەسنووری شاری سلێمانی و چەند ناوچەیەكی دەوروبەری پێدانی ئاوی خواردنەوە بەهاووڵاتیان رادەگیرێت.
ئامانج جەلال،لێپرسراوی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی، ی راگەیاند: "رۆژی پێنجەشەممەی داهاتوو رێكەوتی(12-10-2017) بەهۆی نۆژەنكردنەوەی تۆڕباینی كارەبای كارۆئاوی بەنداوی دوكان، بۆ ماوەی 24 سەعات پێدانی ئاوی سەرەكی خواردنەوه به هاووڵاتیان و ماڵان رادەگیرێت".
گوتیشی: "بەو هۆیەوە دابەشكردنی ئاو لەهەردوو پڕۆژەی یەك و دووی، ئاوی (دوكان - سلێمانی) دهوهستێ".
ئاماژەی بەوەشكرد كه تەواوی گەڕەكەكانی ناو شاری سلێمانی و شارۆچكه و شارهدێیهكانی(چەمچەماڵ و شۆڕش بازیان و تەكێ و پیرەمەگرون) بێ ئاودەبن و بەتەواوبوونی ئەو كارە، پێدانی ئاو ئاسایی دەبێتەوە.
bas news-
