قایمقامى سۆران: له چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا هه‌واڵى باش له‌سه‌ر دابه‌شكردنى نه‌وت به خه‌ڵك ده‌گات
قایمقامى چۆمان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ پارێزگارى هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یان كردووه و له چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا هه‌واڵی باش له‌سه‌ر دابه‌شكردنى نه‌وت به‌خه‌ڵك ده‌گات.
كرمانج عزه‌ت، قایمقامى سۆران ڕاگه‌یاند: "ئێستا هه‌ڵمه‌تى داربڕین له سنوورى هه‌رچوار قایمقامییه‌تى سۆران، مێرگه‌سۆر، چۆمان و ڕواندوز به‌شێوه‌یه‌كى فراوان ده‌ستى پێ كردووه، لێپێچنه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا كراوه، به‌ڵام هه‌ڵمه‌ته‌كه له‌سه‌رووى ده‌سه‌ڵاتى ئێمه‌وه‌یه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، كه له سنووره‌كه‌ى ئه‌واندا پۆلیسى پاراستنى دارستان و ژینگه نییه، بۆیه هاووڵاتییان ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان قۆزتووه‌ته‌وه و هه‌ندێكیان به ماتۆر سكیل ده‌ڕۆن و له شوێنه دوره‌ده‌سته‌كان دار ده‌بڕن.
قامیقامى سۆران، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه پێش مانگێك هه‌ر چوار قایمقامییه‌ته‌كه نوسراویان بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌رز كردووه‌ته‌وه و له مه‌ترسی داربڕین له سنووره‌كه ئاگاداریان كردووه‌ته‌وه، گوتیشی: "سه‌رقاڵى ئه‌وه‌ن، وه‌ڵامێكى دڵخۆشكه‌ر و یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ دابه‌شكردنى نه‌وت به‌ده‌نه‌وه".
كرمانج عزه‌ت، ئاشكراشى كرد: "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10/10/2017 له‌گه‌ڵ پارێزگارى هه‌ولێر له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجام داوه، بۆیه له چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا هه‌وڵی باش و دڵخۆشكه‌ر له‌سه‌ر دابه‌شكردنى نه‌وت به خه‌ڵك ده‌گات".
bas news-
