ئەنجومەنی باڵای سیاسیی کوردستان کۆ دەبێتەوە
(وەحیدە یاقوو)، ئەندامی ئەنجومەنەکە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''بڕیارە سبەی، ڕۆژی سێشەممە، ئەنجومەنی باڵای سیاسیی کوردستان کۆ ببێتەوە. پێشتر بڕیار بوو کۆبوونەوەکە بەڕێوە بچێت، بەڵام بە ھۆی کۆچی دوایی (مام جەلال) کۆبوونەوەکە دوا خرا.''
لەبارەی ئەجێندای کۆبوونەوەکە (وەحیدە یاقوو) گوتی: ''لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ڕەوشی ئێستای ھەرێمی کوردستان و ئەو ھەڕەشە و دەستپێشخەریانە دەکرێت، کە دوای ڕیفڕاندۆم ھاتوونەتە ئاراوە، ھەروەھا کۆبوونەوەکانی (سەرۆک بارزانی) لەگەل سەرکردەکانی عێراق و ھەموو ئەو پرسانەی لەبارەی ڕیفڕاندۆمەوە ھەن، لە کۆبوونەوەکەدا دەخرێنە ڕوو.''
kdp-
