سریلانکا کونسووڵخانە لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە
(د. ئه‌حمه‌د جه‌لال)، كونسووڵی فه‌خریى سریلانكا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ''له 26 ى 9ى مانگى ڕابردوودا بڕیارى كردنه‌وه‌ى كونسووڵخانه‌ى وڵاتى سریلانكا له هه‌رێمى كوردستان ده‌رچووه و ته‌واوى ڕێكاره‌كانى ته‌واو بووه، كه ماوه‌ى دوو ساڵه خه‌ریكین و بڕیاره له ماوه‌ى مانگێكدا ڕێكاره‌كانى كردنه‌وه‌ى ته‌واو بكرێت و به فه‌رمى له هه‌ولێرى هه‌رێمى كوردستان بێته كردنه‌وه.''
(د. ئه‌حمه‌د) گوتى: ''به فه‌رمیی سه‌ردانى سریلانكام كردووه و به‌یانیى سبەی، چوارشه‌ممه، چاوم به وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سریلانكا ده‌كه‌وێت و پیشه‌كه ڕاده‌ستى من ده‌كات و به نوێنه‌رایه‌تیى سریلانكا له كوردستان كار ده‌كه‌م.''
له‌باره‌ى گرنگیى كردنه‌وه‌ى كونسووڵخانه‌ى وڵاتى سریلانكا له هه‌رێمى كوردستان (د. ئه‌حمه‌د) گوتى: ''هه‌ر وڵاتێك كونسووڵی خۆى له وڵاتێكى تر ده‌كاته‌وه سوودى زۆرى ده‌بێت له ڕووى ئابووری و بازرگانى و كشتو‌كاڵى و ته‌ندروستى و خوێندن و ته‌واوى بواره‌كانى ترەوە. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چوار هه‌زار كه‌سى سریلانكى له هه‌رێمى كوردستان كار ده‌كه‌ن، كه خاوه‌ن پیشه‌ى باشن و له شوێنى باشیش كار ده‌كه‌ن. بۆیه سریلانكا ته‌ماشاى كوردستان ده‌كات و دەبینێت شوێنێكى باشه و له داهاتووشدا بۆ سریلانكا شوێنێكى گرنگ ده‌بێت. بۆ كوردستانیش، هه‌ر وڵاتێك نوێنه‌رایه‌تى، یان كونسووڵى خۆى لە وڵاتێکی تر بكاته‌وه 80 بۆ 90 له‌سه‌دى ئه‌و وڵاته ددانی پێدا دەنێت، چونکە بەرژەوەندیی هاوبەش دروست دەبێت.''
kdp-
