گوڵاڵە.. کچێکی سێ ساڵە بەھۆکارێکی سەیر خنکا

 گوڵاڵە.. کچێکی سێ ساڵە بەھۆکارێکی سەیر خنکا
ئەمڕۆ سێشەممە، کچێکی تەمەن سێ ساڵە، لە شارەدێی گوڵاڵە، بەھۆی داخستنی جامی ئۆتۆمبێلە و گیربوونی ملی، خنکا.

محەمەد فایق، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، رای گەیاند: "کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 10/10/2017، کچێکی تەمەن سێ ساڵە، دوای ئەوەی لەگەڵ باوکی لە بازاڕی شارەدێی گوڵاڵە گەڕاونەتەوە، لە ئەنجامی سەر دەرکردنی لە جامی ئۆتۆمبێل و دەستی لە دووگمەی جامەکە گیر دەبێت و جامەکەش بەرز دەبێتەوە، کچەکە دەخنکێت".

بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، ئەوەشی خستە روو: "کچەکە ناوی (ریماس سەعد شەلال حەربی) بووە و لە دایکبووی 2014/12/19 بووە".












باسنيوز
Top