گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی: ھەفتەی داھاتوو گەڕێکی دیکەی گفتوگۆ لەنێوان لایەنەکان دەست پێ دەکاتەوە
د.محەمەد یاسین، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند: "ئێستا لەناو ئەو گفتوگۆیانەین کە شێوەی پێکھێنانی کابینەی حکوومەت لەگەڵ لایەنەکان دەستکاری بکرێت، یان شێوە کۆنەکە بەپێی رێککەوتن نوێ دەکرێتەوە، یاخود شێوەیەکی نوێ لەنێوان سەرجەم لایەنەکان دروست دەکرێت".
گوتەبێژەکەی فراکسیۆنی پارتی، ئەوەشی روون کردەوە کە ھەفتەی داھاتوو گەڕێکی دیکەی گفتوگۆ لەنێوان لایەنەکان بۆ دروستکردنی شێوەیەکی نوێ لەکاری حکوومەت و دووبارە ھەیکەلیەتی حکوومەت دەست پێ دەکاتەوە.
باسنیوز
