پارێزگاری ھەولێر لەبارەی دابەشکردنی نەوت زانیاری دەدات

 پارێزگاری ھەولێر لەبارەی دابەشکردنی نەوت زانیاری دەدات
پارێزگاری ھەولێر، نیگەرانە لە دیاردەی داربڕین و ئاماژە بەوەش دەدات کە وەک پارێزگار داوایان لە ھەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و نەوتی عێراق کردووە، کە نەوت بۆ ھاووڵاتییان دابین بکەن.

نەواد ھادی، پارێزگاری ھەولێر، رایگەیاند: "بەداخەوە لە چەند رۆژی رابردوو باس لەوە کراوە کە چەندین دار و درەخت لە ناوچە سنوورییەکان بڕاونەتەوە، لەکاتێکدا ساڵی پار زۆر ھەوڵماندا تا بەرمیلێک نەوت بۆ ئەو ناوچانە دابین بکرێت، وەک چۆمان و حاجی ئۆمەران، بۆ ئەمساڵیش نووسراومان بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق کردووە کە نەوت بۆ سنووری پارێزگای ھەولێر دابین بکرێت، بۆ ئەوە تووشی گرفت نەبینەوە".

پارێزگاری ھەولێر، ئەوەشی خستە روو کە لە ھەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی نەوت بۆ ھاووڵاتیانی ناوچە سنوورییەکان دابین بکرێت.











باسنیوز
Top