سەعدی پیرە: مەکتەبی سیاسی بڕیار دەدا لەکام ئۆرگاندا سکرتێرێکی نوێ دیاری بکرێت
سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند: "تا ئێستا ھیچ گفتوگۆیەک لەسەر دیاریکردنی سکرتێری نوێی یەکێتی نەکراوە، بۆ دیاری کردنی کاندید بۆ پۆستی سکرتێری گشتیی یەکێتی، دەبێ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات“.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیار لەسەر ئەوە دەدرێت کە ”ئایا سەرکردایەتیی یەکێتی سکرتێری نوێ دەست نیشان بکات، یان بۆ ئەو مەبەستە کۆنگرە ببەسترێت".
لە ڕۆژی ٣/١٠/٢٠١٧، مام جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی یەکێتی، لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەکی بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، کۆچی دوایی کرد، دواتر لە ڕۆژی 6/10/2017، بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە بەرلینەوە بۆ شاری سلێمانی گەڕێنرایەوە و بە ئامادەبوونی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و ژمارەیەک بەرپرسی ناوخۆیی و بیانی، دوای مەراسیمێک، بەخاک سپێردرا.
باسنیوز
